سێ هەزار کەمئەندام بۆ مانگی رەمەزان ناویان تۆمار کردووە
964+
ئاودێر عومەر
رێکخراوی رەشماڵ بۆ کولتوور و رۆشنبیری لە بارەگای کۆمەڵەی کورتەباڵاکان لە سلێمانی، ھەزار پارچە جلی کوردی بەخشی بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
چەند ساڵێکە چەندین خاوەن پێداویستی تایبەت لە حالێکی خراپدان ساڵانە لەبۆنەو ئاهەنگەکاندا خێرخوازان و سەرمایەداران یارمەتی و کۆمەک دەگەیەنن بە دەستیان بەهۆکاری ئەوەی لەئێستادا مانگانە بەرزترین موچەی کەمئەندامی 150 هەزار دینارە.
شێخ بورھان خڕنووکی، سەرۆکی رێکخراوی رەشماڵ ئاماژەی بەوەدا کە ھەزار پارچە جلی کوردی بەخشیووە بەکەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی وەک تالاسیما و نابینایان و کورتەباڵاکان.
ئاشکراشیکرد، جلی کوردییان کردووە و بە دیاری دەیدەن بە خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ ئەوەی لە رۆژی جلی کوردی و لە مەراسیمەکانی بەهار و نەورۆزدا بە جلی نوێوە دەربکەون.
وتیشی “جلەکان کەسانی خێرخواز دابینیان کردووە”.
عومەر جەبار، سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکان بە 964ـی راگەیان وتی “ئەگەر هاوکاری خێرخوازی نەبێت حاڵمان خراپە ئەو موچەیە بەشی دەستێک جل دەکات بیکڕی، کەمئەندامان رۆژانە روو دەکەنە کۆمەڵەکەمان ناویان بنوسین بۆ هاوکاری لەئێستاوە بۆ مانگی رەمەزان سێ هەزار ناومان نوسیووە پێویستیان بە هاوکارییە بۆ ئەو مانگە”.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق