خەڵک سەردانی دەکەن
لە گوندێکی ئاخجەلەر تەقینی سەرچاوەیەکی ئاو دیمەنێکی سەرەنجڕاکێشی دروستکردووە
964+
فەرهاد حەسەن
لە گوندی تەوەکەڵی بچوک سەر بە ناحیەی ئاخجەلەری چەمچەماڵ، تەقینەوەی ئاوی سەرچاوەیەک دیمەنێکی سەرەنجڕاکێشی دروستکردووە و خەڵک بۆ بینینی دیمەنەکە سەردانی دەکەن.
مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، چووەتە لای سەرچاوەکە و دیمەنەکانی بۆ تۆمارکردووین و باس لەوە دەکات کە ئەم گوندە چانسی بەوە هەیە کە هەمیشە ئاوی ژێرزەوی باش بووە و کەمتر رووبەڕووی وشکەساڵی بووەتەوە.
دەشڵێت “ئەو سەرچاوەی تەقیوەتەوە بیرێکی چەند مەتر قووڵە بەڵام لە دواوەی کانییەک هەیە وەکو خەڵکی گوند باسیان کردووە لەوانەیە ئاوی بیرەکە لە کانییەکە سەرچاوەی گرتبێت”.
باس لەوەشدەکات کە لەوەتەی ساڵی 2019 ەوە ئەو سەرچاوەیە هەموو ساڵێک تەقیوەتەوە و ئەو دیمەنە دروستدەکات.