هەردوو وتەبێژەکە هاوکارێکی باشی میدیا بوون
لە سلێمانی گۆڕانکاری لە دوو پۆستی دیاری حکومیدا کرا
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە سلێمانی گۆڕانکاری لە دوو پۆستی دیاری حکومیدا کرا کە ئەوانەیش هەردوو وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دەزگای ئاسایش بوون و هەردووکێشیان هاوکارێکی باشی میدیا بوون لەو ماوەیەدا کە لە ئەرکدابوون.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 1.12.2025 بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، لە مەراسیمێکى تایبەتدا، خانەنشینبوونى رائید سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتییەکەى راگەیاند، تا ئێستاش کەس لە شوێنەکەی دانەنراوە.
دواتر دەزگای ئاسایشی هەرێم / سلێمانی ماڵئاوایی لە عەقید سەلام عەبدولخاڵق وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد و لە شوێنی ئەو عەقید کارزان شێرکۆ دەستبەکاربوو.
لە ساڵانی رابردوو رائید سەرکەوت ئەحمەد و عەقید سەلام عەبدولخاڵق هاوکارێکی باشی میدیا بوون و ئێمەش بەناوی 964ـەوە ماڵئاواییان لێدەکەین و پیرۆزباییش لە عەقید کارزان شێرکۆ دەکەین.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری