ده‌سته: هەنگاوێکی گرنگه
له هه‌رێمى كوردستان كۆمپانیایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له‌بوارى دڵنیایی گه‌شتیارى ده‌ستبه‌كار بوو
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی بواری دڵنیایی له‌بوارى گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار بوو و ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزاریش ئه‌مه به هه‌نگاوێكى گرنگ بۆ به‌جیهانیبوونى گشه‌توگوزارى هه‌رێم لێكده‌داته‌وه.
کۆمپانیای دڵنیا بۆ دڵنیایی، کۆمپانیایه‌کی پێشه‌نگی دڵنیاییه لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا و گروپی جیهانیی ئالیانز پاڕتنێرس وەکو براندێکی جیهانیی بەهێز ناسراون، یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین کۆمپانیاکانی دڵنیایی و هاوکاریی گه‌شتی جیهانی.
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم ده‌ڵێت، کارکردنی بڕاندێکی جیهانیی بەهێز وه‌ك ئالیانز لە بازاڕی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان هەنگاوێکی گرنگه بۆ كه‌رتی گه‌شتوگوزار و متمانه‌ی گه‌شتیاران و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به كه‌رتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم به‌رز ده‌كاته‌وه و ژینگه‌یه‌کی سه‌لامه‌تتر گه‌شتیاران ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
جەختیشکراوه‌تەوە لەسەر پشتگیریکردنی ئه‌و پڕۆژه و رێککەوتنه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه ده‌بنه مایه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و باشترکردنی ئاستی كوالیتی خزمه‌تگوزارییه گه‌شتیارییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی گه‌شتیاریی جیهانی.