لە هەینییەوە

بەشێکی شەقامی 120 مەتری بۆ ماوەی چوار رۆژ دادەخرێت

ژێوار خدر

شۆفێران ئاگادار بن لە رۆژی هەینییەوە رێگەی سەرەکی 120 مەتری لە شەقامی کەرکوک بە ئاڕاستەی موسڵ بۆ ماوی چوار رۆژ دادەخرێت و بەکاری مەهێنن.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەهۆی کاری چاککردنەوە لە جۆینتەکانی رێگەی سەرەکی 120 مەتری لەسەر شەقامی کەرکووک بە ئاڕاستەی موسڵ لە رۆژی هەینی 21.11.2025، کاتژمێر 7:00ـی بەیانی بۆ ماوەی چوار رۆژ دادەخرێت.

دەشڵێت، شۆفێران دەتوانن لەم ماوەیەدا شەقامی 100 مەتری و 60 مەتری و شەقامەکانی دیکە وەک شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن.