هەواڵەکان

دەنگە پووچەڵەکانی هەڵبژاردن هەروادێ و زیاد دەکات

ژووری هەواڵ

هەڵبژاردن تەواو بوو و ئەنجامەکان راگەیەندران و هەموو لایەکیش بە بەشى خۆیان رازى بوون، بەڵام ئەوەى بەبێ دەنگى مایەوە ئەو دەنگە پوچەڵانەى هەڵبژاردن بوون کە سەرەڕاى بەرزى رێژەکەى هیچ کورسییەکیان نەبردەوە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، دیمەنى سەرکێشى شۆفێرێک لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوەى زۆرى دروستکرد، چونکە شۆفێرەکە لە شەقامێکى سەرەکى هەڵەبجە زگزاگى بە ئۆتۆمبێلەکەى دەکرد و ببوە هۆى مەترسى بۆ شۆفێران، بەڵام چیرۆکى ئەو پۆز و سەرکێشییە بە زیندان کۆتایى هات.

کشتوکاڵی گەرمیان چوار ئامێری نوێی کەشناسی ئۆتۆماتیکی پێشکەوتووی لە نەمساوە هێناوە و لە هەریەک لە کەلار، کفری، مەیدان و شێخ تەویل جێگیری کردوون.

بەهاناوەچوون و هاوکارى، نە دین دەناسێت و نە نەتەوە، ئەوەتا لە گوندێکى سنوورى کۆیە، هاوڵاتیان بە موسوڵمان و مەسیحییەوە بوونە یەک دەنگ و پێکەوە هاوکاریان بۆ نەخۆشێک کۆکردەوە بڕیاریاندا ژیانى بۆ بگێڕنەوە.