دیاریكردنى سەرۆکوەزیران یه‌كه‌م كاریانه
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی شیعه‌یان لە عێراق پێكهێنا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گه‌روه‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانى شیعه‌یان له‌عێراق دروستكرد و له‌ئێستاشه‌وه كار بۆ دیاریكردنى كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بیكه‌نه سه‌رۆك وهیزرانى داهاتووى حكومه‌تى عێراق.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، هێزه سیاسییه‌كان واژۆیان كرد بۆئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی پێكبهێنێت و هه‌مو قه‌واره‌كان له‌خۆبگرێت، به‌و پێیه‌ش چوارچێوه رێكاره‌كانی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ قۆناغی داهاتو به‌پێی چوارچێوه ده‌ستورییه‌كان ده‌ستپێده‌كات.
بڕیاردرا به پێكهێنانی دوو لیژنه، یه‌كه‌میان ئه‌ركی په‌یوه‌ندیكردن و گفتوگۆ ده‌بێت له‌سه‌ر شایسته نیشتمانییه‌كانی داهاتوو بۆ په‌ره‌پێدانی دیدێكی یه‌كگرتو به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، لیژنه‌ی دووه‌میش كۆبونه‌وه و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات به‌پێی پێوه‌ره‌كانی پیشه‌یی و نیشتمانی.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان باس له پێوه‌ره پێویسته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو كرا، جگه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌رنامه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی حكومه‌ت، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگه سیاسی و ئابوری و خزمه‌تگوزاریه‌كان، به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی هاوڵاتیان به‌ره‌و چاكسازی و سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدان بگونجێت.
“چوارچێوەی هەماهەنگی” هاوپەیمانییەکی سیاسی عێراقییە، چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لەلایەن هێزە شیعەکانەوە پێکهێنراوە، بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتی هاوبەشی دەسەڵاتی تەوافوق، دوای ئه‌وه‌ی كه موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كه خاوه‌نی 73 كورسی بوو، له ساڵى 2022 كشایه‌وه، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌كه توانیان زۆرینه به‌ده‌ستبهێنن و حكومه‌ت پێكبهێنن.