"خزمەتی شارەكەم دەكەم"

پارێزگاری كەركوك ناچێتە پەرلەمانی عێراق و لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەك ناچێتە پەرلەمانی عێراق و لە كەركوك دەمێنێتەوە.

رێبوار تەها لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ ئێوارەی پێنجشەممە 13.11.2025 رایگەیاند، بڕیاری داوە ناچێتە پەرلەمانی عێراق و هەر وەك پارێزگاری كەركوك دەمێنێتەوە.

وتیشی، “نامەی زۆرم بۆ دێت و پرسیاری ئەوە دەكەن ئایا دەمێنمەوە لە كەركوك، یان دەچمە پەرلەمانی عێراق، بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنم، من بە هیچ جۆرێك ناچم بۆ بەغدا و هەر لە كەركوك دەمێنمەوە و خزمەتی هاوڵاتیانی شارەكە دەكەم”.

رێبوار تەها لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە، كە 92 هەزار دەنگە.