سلێمانی
کەسێک دەستگیر کرا و ئامێرێکی بیرهەڵکەندنیش دەستیبەسەردا گیرا
964+
توانا نەقی
لەناو جەرگەی سلێمانی و لە گەڕەکی قڕگە دەست گیرا بەسەر ئامیرێکی بیرهەڵکەندن و کەسێکیش بەو تۆمەتە دەستگیر کراوە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن بنکەی بەکرەجۆوە توانراوە لە گەڕەکی قڕگە دەست گرن بەسەر ئامێرەکە لە جۆری بەرینە و هاوڵاتییەکیش بە تۆمەتی بەکارهێنانی ئەو ئامێرە دەستگیر کراوە.
ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسە رێکخراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە.