لە گەرمیان

رێژەی دەنگدان بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ لە بەرزبوونەوەدایە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

رێژەی دەنگدان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەروارد بە بەیانی ئەمڕۆ لە زیادبووندایە و هاوڵاتییەکی زۆر روویان لە سندوقەکانی دەنگدان کردووە و دەنگیان داوە بەجۆرێک رێژەکە بەرز بووەتەوە بۆ دوو ئەوەندەی بەیانی.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964، تا کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ رێژەی بەشداری لەگەرمیان %23.9 بووە، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە رێژەکە بەرزبووەتەوە بۆ %45، تادێتیش ھاوڵاتیان زیاتر روو لە ناوەندەکانی دەنگدان دەکەن و دەنگ دەدەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ئامێرەکەی دەنگدان وەرەقەی نوشتاوە وەرناگرێ

ئامێرەکەی دەنگدان وەرەقەی نوشتاوە وەرناگرێ