هەواڵەکان
سبەی کەشوهەوای هەڵبژاردن گونجاوە و ئەم پاییزەش دەستان بکەن بە سەرین
ژووری هەواڵ
هەواڵێکى ناخۆشم پێیە بۆ ئەو کوڕوکچانەى بەنیازى هاوسەرگیرین، ئەم پایزەش دەستى خۆتان بکەن بەسەرین و بەتەماى ژنهێنان مەبن، چونکە نرخى زێڕ گەیشتووەتە ئاستێک لەکڕین نایەت.
پەتاى وەرزى لە سنوورى گەرمیان، لایەکى منداڵانى سنوورەکەى رەوانەى نەخۆشخانە کردووە، دۆخەکە بەشێوەیەکە رۆژانە 60 منداڵ داخل دەکرێن.
کەشوهەوای رۆژی هەڵبژاردن زۆر گونجاوە و هیچ خەبەرێک لە باو و بۆران نییە، لە ناوچە شاخاوییەکان فێنکتر دەبێت و گەرمیانیش هێشتا تاى هاوین بەرى نەداوە، یەکێتى زانایانیش لە روانگەى شەرعییەوە هەڵبژاردنەکە روون دەکاتەوە و دەڵێت، بڕۆن و بەشدارى بکەن، چونکە هەڵبژاردن ئەرکێکى ئاینى و نیشتمانییە.
زۆر جار دەبینین لەکاتى دانانى بەردى بناغەى پڕۆژەیەک، بڕێک پارە دەخرێتە ناو شوشەیەک و لەناو بەردى بناغەى پڕۆژەیەکە دادەنرێت، بەڵام تائێستا کەم کەس دەزانێت مەبەست لەو نەریتە چییە.