هەواڵەکان

ئامێرەکەی دەنگدان وەرەقەی نوشتاوە وەرناگرێ

ژووری هەواڵ

نەوەک ئێوەش بەسەرتان بێت، ئەمڕۆ لە کاتی ئەزلایڤێکی پەیامنێری 964 لە قوتابخانەی ئامادەیی شیرینی کچان لە سلێمانی، سندوقێکی دەنگدان دەردەکەوێ کە وەرەقەکە قبوڵ ناکات و فڕێی دەداتە دەرەوە.

پێشمەرگەیەک لەبەردەم بنکەی دەنگدانی ئەحمەدی خانی لە هەولێر دوای ئەوەی دەنگیداوە، پیکابەکەی کە پڕە لە قوماشی جلی کوردی پیاوان و شەڕواڵی کوردی، هێناویەتی و دەستیکردووە بە فرۆشتنیان و دەڵێت، “کاسبی عەیب نییە”.

لیژنەى ئەمنى قەزاى چەمچەماڵ، ئەو دەنگدەرانەى پارێزگاى کەرکوک ئاگادار دەکاتەوە کە دانیشتووى قەزاکەیانن، دەتوانن لە رۆژى دەنگدان بچنەوە کەرکوک و خەمى سەروماڵیشان نەبێت.

لە بەردەم بنکەکانی دەنگدان لە گەرمیان ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە دانراوە، وتەبێژی بەرگری شارستانی لە گەرمیان دەڵێ، بۆ ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئەو رێکارەیان گرتووەتەبەر.