تیمەکان لەوێن

بۆری ئاو تەقیوە و سایدی دەرچوون لە دەربەندیخان داخرا

میلاد جەلال – دەربەندیخان

لە بەردەم فولکەی پەری دەریا تا تونێلەکەی دەربەندیخان بە ئاراستەی دەرچوون لە دەربەندیخان شەقامەکە داخراوە و دیاریش نییە کەی دەکرێتەوە.

لەوێ بۆری ئاو تەقیوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 5.10.2026، جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتووچۆی دەربەندیخان بە 964ى وت، بۆریەکی ئاوی خواردنەوە لەو سایدەی شەقامەکە تەقیوە، بەبڕیاری قایمقامی قەزاکە لەبەیانی ئەمڕۆوە سایدێکی شەقامەکەیان داخستووە.

ھاتوچۆی ھەردوو ئاراستەکە کەوتووەتە سایدی ھاتن بەرەو دەربەندیخان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان وتی، داواکارین شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.

ئەو وتی، نازانین داخستنی ئەو سایدە چەند رۆژی پێدەچێت، تیمەکانی ئاوی دەربەندیخان تائێستا شوێنی شکاوی بۆرییەکەیان نەدۆزیوەتەوە و سەرقاڵی دۆزینەوە و دواتر چارەسەرکردنی دەبن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا