رۆژانی 9 و 10ـەی ئەم مانگە

خوێندنی باڵا دوو رۆژی کرد بە پشووی فەرمی 

964+

توانا نەقی

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێم رۆژانى 9  10ـەی یئەم مانگە لە ناوەندەکانى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ خوێندکاران و قوتابیان کرد بە پشووى فەرمى.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویکردەوە، بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژرادنی گشتی لە رۆژی 11.11.2025 بڕیاریانداوە بکرێت بە پشوو بۆ سەرجەم خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەرێم.

ئاماژە بەوەشکراوە،  بڕیارەکە لە پێناو گەڕانەوەى خوێندکاران و قوتابیان بۆ شوێنەکانیان بۆ بەشدارى کردن لە پرۆسەى دەنگدان دراوە.

بڕیارەکە بە شێوازێکە چونکە رۆژ 11ـەی مانگ هەر پشووە لە هەموو دامودەزگاکانی حکومەت ئەو دوو رۆژەی پێش ئەوەش کراوە بەپشوو تا فریای ناوچەکانی خۆیان بکەون و رۆژی 12ـەی مانگ دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.

وا بڕیارە سبەینێ هەڵبژرادنی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەست پێبکات و رۆژی سێشەممەش هەڵبژاردنی گشتی ئەنجام دەدرێت.

پشووی ناوەندەکانی خوێندن لە رۆژانی هەڵبژاردنی پەرلەما...

پشووی ناوەندەکانی خوێندن لە رۆژانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیەنرا