لە سلێمانی
شەش پاڵاوگەی نایاسایی داخران و 12 کەس دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
لە سلێمانی بڕێر دراوە پاڵاوگه نایاساییه‌كان دابخه‌ن و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه و لە دوێنێشەوە شه‌ش پاڵاوگه‌یان داخستووه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، هەموو ئەو پاڵاوگانەی بە شێوەی نایاسایی کاردەکەن بەسەر دەکەنەوە و به‌پێی یاسای پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پاڵاوگایانه ده‌كه‌ن و تێزاب به‌كارده‌هێنن.
ئاماژ بەوەشكراوە، سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م پاڵاوگه نایاساییه‌كانیان داوه، دوێنێ چوارشه‌ممه به‌هاوكاری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی زڕگوێز شه‌ش پاڵاوگه‌ی نایاساییان داخستووه، هه‌روه‌ها به‌تۆمه‌تی پیسكردنی ژینگه 12 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.
له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌ی شاره‌كه و ته‌ندروستی گشتی هاوڵاتیان، هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌واوی پاڵاوگه نایاساییه‌كان داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه، قایمقامیەت وا دەڵێت.