زیاتر له 8000 منداڵ ده‌گرێته‌وه
له كامپه‌كانى پارێزگاى دهۆك و ئیداره‌ى زاخۆ ڤاكسین ده‌درێته منداڵان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى دهۆك ده‌ستى به هه‌ڵمه‌تێك كردووه بۆ پێدانى ڤاكسین به منداڵى ناو كامپه‌كان كه زیاتر له هه‌شت هه‌زار منداڵ ده‌گرێته‌وه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى گشتى ته‌ندروستى دهۆك، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق و به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى جیهانى له عێراق و رێكخراوى یونیسێف به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ڵمه‌ته‌كه 15 كه‌مپى سنوورى پارێزگاى دهۆك و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆى گرته‌وه، سه‌ره‌تا له كه‌مپی کەبەرتوو ئه‌و منداڵانه‌ى گرته‌وه كه ته‌مه‌نیان خوار پێنج ساڵان بوو و كۆى گشتى ئه‌و منداڵانه‌ى ڤاكسینه‌كه‌یان پێده‌درێت بریتین له هەشت هەزار و 157 منداڵ.
د. ئەفراسیاب مو‌سا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك ده‌ڵێت، هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ پاراستنى ته‌ندروستى منداڵانه.
زیاتر له 38 تیمى ته‌ندروستى له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌شدارن.
لایخۆشییه‌وه ته‌ندروستى قه‌زاى سێمێل ئاشكراى كرد كه له چوارچێوه‌ى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى ئه‌مڕۆ سێ هه‌زار و 209 منداڵ له‌ناو چوار كه‌مپی قه‌زاكه‌یان ڤاكسینه‌كه‌یان پێدراوه.