هاوڵاتییەکی شارەزوور ئەو کارەی کردووە

یەک دەفتەر دۆلاری دۆزییەوە و رادەستی خاوەنەکەی کردەوە

964+

شۆڕش قادری

لەناو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، هاوڵاتییەکی شارەزوور یەک دەفتەر دۆلاری دۆزییەوە و رادەستی خاوەنەکەی کردەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2.11.2025 هاوڵاتییەکی بە نەتەوە عەرەبی شاری بەغدا بەناوی عەلا فواز کە بەمەبەستی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکی کردبوو، بڕی 10 هەزار  دۆلاری لێ ون بووە”.

هەرچەندە ئەو هاوڵاتییە زۆر بەدوای پارەکەیدا گەڕاوە بەڵام بێسود بووە و نەیدۆزیوەتەوە، دواتر هاوڵاتییەکی شاری سلێمانی کە لە بنەڕەتدا خەڵکی شارەزوورە، بەناوی ئاکار عەلی پارەکەی دۆزیوەتەوە و هەموو پارەکەی بە ئاگاداری بەڕێوەبەرانی هاتوچۆی سلێمانی رادەستی خاوەنەکی کردووەتەوە.

هاوڵاتییە عەرەبەکە سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕیوە لە ئاست دەستپاکی و دڵسۆزی ئەو هاوڵاتییەی کە پارەکەی بۆ گەڕاندووەتەوە.

زیاتر لە 36 دەفتەر دۆلاری دۆزییەوە و تەسلیمی خاوەنەکەی ...

زیاتر لە 36 دەفتەر دۆلاری دۆزییەوە و تەسلیمی خاوەنەکەی کردەوە