"جەوی ئەمساڵ خۆشترە"

بە دەزگیرانی و قۆڵ لەناو قۆڵی یەک چوونەتە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

هێشوو عوسمان و بێرون رەئوف دوو گەنجی دانیشتووی شارەزوورن، بە دەزگیرانی و قۆڵ لەناو قۆڵی یەک چوونەتە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە و جەوەکەش بەکەیفی ئەوانە.

ئەو دوو گەنجە قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، بۆ فێستیڤاڵی ئەمساڵ دەستی خۆیان وەشاندووە و مورازی دڵیان حاسڵ بووە.

ئاماژە بەوەش دەکەن، ساڵانی پێشووش چوونەتە فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، بەڵام جەوی ئەمساڵ جیاواز و خۆشترە.

یانزەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە لە رۆژی پێنجشەممەوە 30.10.2025 دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ کۆتا رۆژی فێستیڤاڵەکەیە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری