"ئەمساڵ دوو تامی گوڵمان زیاد کردووە"

براندێکى کوردى قاوە بە 10 تامی جیاواز دروست دەکات

میلاد جەلال – گەرمیان

لە کەلار خاوەنی براندێکی قاوەی کوردی 10 تامی جیاوازی قاوەی دروستکردووە و دەڵێت، هەر ساڵێک تامێکی نوێ زیاد دەکات، ئەمساڵیش دوو تامی گوڵی ئامادە کردووە کە خواستی زۆری لەسەرە.

هێمن مەحمود، خاوەنی براندی قاوەی کوردیییە لە کەلار بۆ 964 قسەی کرد و وتی، هەشت ساڵە خاوەنی ئەم براندەم و ساڵانە تامێکی نوێی قاوە زیاد دەکەم و سەرجەم تامەکانیش دروستکراوی خۆمانن

سەبارەت بە بەرهەمە نوێیەکانیشی، دەڵێت، ئەمساڵ دوو تامی گوڵی زیاد کردووە، کە زۆر تایبەتن و خواستی زۆریان لەسەرە، دەیانەوێت لەم فێستیڤاڵەی کەلاریشدا زۆرترین تێستی قاوەکان بدەن بە هاوڵاتییان.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر