هەواڵەکان

دۆلاری چاپی كۆن لە كوردستان بووە كێشەی نێوان كڕیار و فرۆشیار


ژووری هەواڵ

هەرچەندە لەڕووی یاساییەوە دۆلاری چاپی کۆن هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام ئێستاشی لەگەڵدا بێت، لە بازاڕەکانی کوردستان بە زەحمەت مامەڵەی پێوە دەکرێت و لە هەندێک شوێن یان لێت وەرناگرن یا ناچار دەبی بە نرخێکی کەمتر بیفرۆشی.

ئەمڕۆ بەخێر فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە كۆتایی دێت و بە هەزاران هاوڵاتی سەردانی هەڵەبجەیان كرد، بەڵام جارێ واز لە هەناری ترش و شیرین و هەنگوینی ئەسڵی بهێنن، دەبێت بەرپرسانی فێستیڤاڵ خەم لە خنكانی هاتوچۆ و قەرەباڵغیی زۆر بخۆن و بۆ ساڵی داهاتوو چارەی بكەن.

ئەوە زانراوە كە هەڵەبجەییەکان لە میوانداریدا کەم وێنەن و میواندۆستن و بۆ میوان سەریان پێوەنییە، ئەم دوو سێ رۆژەش، دەرگایان لەسەر پشت بووە بۆ میوانانی فێستیڤاڵی هەنار و پاییز.

چونكە حكومەت پارەی زۆری بەڵێندەرانی لایە و نایانداتەوە، هیچ بەڵێندەرێك ئامادە نییە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی چاكسازیی گەورانی گەرمیان وەربگرێت.