قەزای خەبات. وێنە:964+
پۆلیسی خەبات: کەسێک زیادەڕۆیی کردبێت لە زەوی و خانوو بێتە بنکەکەمان دەستگیری دەکەین
964+
سەعید محەمەد
پۆلیسی قەزای خەبات دەڵێت، هەر کەسێک هەر تاوانێک یان کارێکی نایاسایی کردبێت، بۆ نمونە تەجاوزی لە زەوی و خانوو کردبێت، سەردانیان بکات ئەوا دەستگیری دەکەن.
عەقید نەبەز مستەفا بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای خەبات بە 964ی وت، ئەم سیستمە نزیکەی دوو ساڵە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ کاری لەسەر دەکرێت و ماوەیەکە تەواو بووە و پەیڕەو دەکرێت لە بنکەکانی پۆلیس، “لە قەزای خەباتیش هەر کەسێک پێشتر تەجاوزی کردبێت یان کارێکی نایاسایی ئەنجادابێت ئەوا دەستگیردەکرێت کاتێک دەچێتە بنکەی پۆلیس بۆ راییکردنی کاری رۆژانەی”.
وتیشی، رۆژانە خەڵک بەو شێوە دەستگیردەکرێت و رووبەرووی دادگا دەکرێنەوە، لەسەر تەجاوزیش خەڵک بەو شێوەیە دەستگیرکراوە.
بە قسەی ئەو، بڕیارە ئەو سیستمە لە دام و دەزگا خزمەتگوزارییەکانی دیکەی وەکو شارەوانی و تاپۆ جێبەجێ بکرێت.