"برینەکەیان سووکە"
هەورە بروسکە لە سێ پێشمەرگەی دا و بریندارن
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
لە چیای حەسەن بەگ هەورە بروسکە لە سێ پێشمەرگەی دا و برینداربوون.
د. بەرەڤان سەباح بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران بە 964ـی وت، هەر سێ پێشمەرگەکە براونەتە نەخۆشخانەکە، برینەکانیان سووکە و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشمەرگەکان تاوەکو شەو لە نەخۆشخانە دەمێننەوە و دواتر رەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری