لە سنووری هەولێر

قوتابخانەیەک کرایەوە و بەردی بناغەی یەکێکی دیکەش دانرا

شۆڕش قادری

قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی گڵۆباڵ سیتی هەولێر کرایەوە و بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی دیکەش لە گوندی عەوێنە دانرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29.10.2025 و لە رێوڕەسمێکدا قوتابخانەیەکی 18 پۆلی بنەڕەتی تێكەڵاو لە گڵۆباڵ سیتی کرایەوە.

قوتابخانەکە بە تیچووی یەک ملیۆن و 250 هەزار دۆلار و لە سەر ئەركی وەبەرهێنەری پڕۆژەكە، لە سەر رووبەری دوو هەزار و 500 مەتر زەوی دروستكراوە.

هەر ئەمڕۆ لە ژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر و لە چوارچێوەی پڕۆژە هاوبەشەكانی نێوان وەزارەتی سامانه‌ سروشتییه‌کان و کۆمپانیای ئۆپی هەولێر کوردستان، بەردی بناغەی قوتابخانەیەكی بنەڕەتی نۆ پۆلی تێكەڵاو لە گوندی عەوێنەی سنووری ناحیەی گوێر دانرا.