بۆ سەردانیکردنی فێستیڤاڵی هەنار
قایمقامیەتی هەڵەبجە هەشت رێنمایی بڵاوکردەوە
964+
توانا نەقی
سبەی رۆژە خۆشکەی هەڵەبجەیە و فێستیڤاڵی هەنار و پایز دەستپێدەکات ئیدارەی شارەکەش هەشت رێنمایی بۆ ئەو میوان وکەسانە بڵاوکردەوە کە سەردانی فێستیڤاڵ دەکەن.
قایمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لیژنەی ئەمنی پارێزگا هاوڵاتیان و میوانانی یانزەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایز ئاگادر دەکاتەوە کە سەرجەم رێنماییەکان کە دیاری کراوە جێبەجێبکەن.
رێنماییەکان نە بردنە ژوورەوەی چەک و دەمانچەیە و هەروەها هەموو خواردنەوە کحولیەکان قەدەغەیە و نەبوونی هیچ فرۆشیارێک لە دەرەوەی شاری یاری و پشکنین بۆ سەرجەم ئەو کەسانەی سەردان دەکەن لە مەرجەکانن.
هەر ئەوەنا بەڵکو چەند رێنماییکی دیکە دانراوە، کە دەتوانن لەم نوسراوەدا بیبینن: