لە سلێمانی 

چارەسەر کردن و نەزۆک کردنی سەگی بێلانە بەردەوامە 

964+

توانا نەقی

سەگی بێلانە تا دێت زیاد دەکات لە شەقام و کوچەو کۆڵانەکانی سلێمانی جا بۆ ئەوەی رێژەکەیان کەمبێتەوە ئەو هەڵمەتەی بۆ چارەسەرکردن و نەزۆک کردنیان دەستی دراوەتێ بەردەوامە.

سەرۆکایەتیش شارەوانی سلێمانی بڵاویکردووتەوە، بەمەبەستی کەمکردنەوەی سەگی بێلانە لەناو شاری سلێمان و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بەتایبەت منداڵان و خوێندگاکان لەکاتی چونیان بۆ خوێندنگاکانیان رۆژانە هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە ئەنجام دەدرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتێنەری سلێمانی بەهاوکاری  سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کە سەرجەم پێداویستیەکانی بۆ دکتورەکان ئامادەکردووە بەردەوامن لە چارەسەر و نەزۆک کردنی ئەو سەگانە.

لە چەند رۆژی پێشووشدا ارەوانی ئەوەی راگەیاند، بڕی سێ هەزار دینار وەک پاداشت دیاریکراوە بۆ هەر کەسێک کە سەگێک رادەستی شەڵتەر بکات، هەروەها بڕی دوو هەزار دینار دەدرێت بەو کەسانەی کە سەگەکان لە شوێنێک کۆدەکەنەوە و تیمەکانی شارەوانی دەچن بۆ گواستنەوەیان.

لە سلێمانیش سەگی بێلانە کۆ بکەرەوە و پارە وەربگرە

لە سلێمانیش سەگی بێلانە کۆ بکەرەوە و پارە وەربگرە