ئاگاداری پێستتان بن
لە 10ـەی بەیانی تا 4ـی عەسر مەچنە بەر خۆر
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
وەرزی هاوینە و کەشەکە تا بڵێی گەرمە یەکێک لەو شتانەی کە دەبێت زۆر ئاگاداری بی تەندروستی پێستە و دکتۆرێکیش دەلیت دەبێت کاتی چوونە بەر خۆر بەهۆی تیشکی سەروو بەنەوشەییەوە زۆر ئاگادار بن.
دکتۆر بنار ئەتروشی پزیشكی پسپۆر لە نەخۆشیەكانی پێست بە 964ـی وت، تا دەتوانن لەم رۆژانەدا لەکاتژمێر 10:00ـەی بەیانی تا 4:00 عەسر مەچەنە بەر تیشکی خۆر و خۆتانی لێ بپارێزن چونکە ئەگەر بە ماوەیەکی درێژ خایەن بچن جگە لە دروستبوونی پەڵە رەنگە سەر بکێشێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.
دەشڵێت، دەبێت بەردەوام دژەخۆر بەکار بهێنرێت و کاریگەری ئەو تیشکە کەم دەکاتەوە، تیشکی خۆر وەنەبێت هەر خراپەی هەبێت دەتوانرێت لە پێش 8:00ـی بەیانییەوە بۆ وەرگرتنی ڤیتامین دی سوودی لێ وەربگیرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی