لە کفری

سێ کچە خوێندکار بڵاوکردنەوەی هۆشیاری خۆراک دەبەنە دەرەوەی زانکۆ

964+

ئەحمەد مستەفا

بۆ یەکەمجار، لە کۆلێجی تەکنیکی کفری سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان گروپێک لە خوێندکاران دروست کراوە کە چالاکیی زانستی و هۆشیاریی تەندروستی لە دەرەوەی زانکۆ ئەنجام دەدەن.

گروپەکە ناویان لە خۆیان ناوە، “تیمی هۆشیاریی کۆمەڵگا”.

سێ کچە خوێندکاری بەشی “شیکاری خۆراک و تەندروستی”ی کۆلێجەکە بەناوەکانی، چۆپی، ئەسمان و هێلان لەڕێگای سیمیناری زانستییەوە، هۆشیاریی تەندروستیی خۆراک بڵاودەکەنەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆلێجەکە بێت کە 964 بینوویەتی، تا ئێستا لە دوو خوێندنگای ناو شاری کفری، تیمەکە سیمیناریان بۆ خوێندکاران ئەنجامداوە، بەرنامەیان هەیە کارەکەیان فراوانتر بکەن و بچنە شوێنە گشتییەکانی دیکەش.

ئەو خوێندکارانە چالاکییەکانیان بەسەرپەرشتی مامۆستایانی بەشەکەیان ئەنجام دەدەن، ئامانجیانە لەو رێگایەوە زۆرترین هۆشیاریی تەندروستیی خۆراک بگەیەنن بە کۆمەڵگە.

پۆستەری تیمەکە

پۆستەری تیمەکە