له حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانى موسڵ ده‌ترسێت
له كه‌ركوك رێكاره‌كان له‌دژى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده چڕكراونه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه ڤێتێرنه‌رى كه‌ركوك ده‌ستى به جێبه‌جێ كردنى رێكارى جۆراوجۆر كردووه بۆ بڵاونه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌نقله‌وه‌زاى باڵندا له شاره‌كه‌ى، چونكه ده‌ڵێت، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى له موسڵ تۆمار كراون، ئه‌گه‌ریان هێنان بگوازرێنه‌وه شاره‌كه‌یان.
ڤێتێرنه‌رى ده‌ڵێت، بەهۆی پشتڕاستکردنەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەندێک وڵات بەتایبەتی پارێزگای موسڵ کە کۆنترۆڵ کراون و رێگری لە بڵاوبوونەوەیان کراوە، بەڵام ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له لێکۆڵینەوە لەو نه‌خۆشییه، رێوشوێنی خۆپارێزی ده‌گرنەبەر، و بەرزترین ئاستی چاودێری و لێکۆڵینەوە لە کێڵگە پەلەوەرییەکان، بەخێوکردنی ماڵەوە و بازاڕەکانی پەلەوەر و باڵندە زیاد ده‌کەن.
تیمه‌كانى ڤێتێرنه‌رى له سنووره‌كانى تازە، یایجی و سەرگه‌ڕان سەردانى مەیدانییان ئه‌نجامداوه و ئه‌و شوێنانه‌یان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه كه مریشکی ماڵی، کۆتر و هۆڵی پەلەوەرى لێیه و رێنمایی پێویستیان به خاوه‌نه‌كانیان داوه.
ڤێتێرنه‌رى كه‌ركوك ده‌ڵێت، ئامانجیان ئەوەیە دەستبەجێ هەر حاڵەتێکی پۆزەتیڤ، ئەگەر هەبێت، راپۆرت بکه‌ن، بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر و نمونە بۆ تاقیگەی ڤێتێرنەری ناوەندی و بەشی توێژینەوە لە بەشی ڤێتێرنەری بنێردرێت.
مه‌خمور ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ كێڵگه‌یه‌كى په‌له‌وه‌رییان به هۆى ئەنفلۆنزاوه داخرابێت
چارەسەری هاوڵاتیەکەی کەرکوک کرا و ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه كرایه‌وه