گوندى توەسوران

بەسەرکەوتوویى؛ تەقاندنەوەى ژمارەیەک مین لە سنوورى پشدەر

964+

وریا فەتاح

ژمارەیەک مینى جۆرى V69، لە گوندى توەسوورانى سەنگەسەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى کاروبارى مینى سلێمانییەوە، تەقێندرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاوى کردووەتەوە کە تیمى تەقاندنەوە، دوێنێ یەکشەممە 26.10.2025، بە ئامادەبوونی دڵنیایی جۆریی دەرەکیی و لەسەر داواکاری تیمی دوازدەی مینلابەری دەستیی، لە کێڵگەمینی کێلەکەسان لە گوندی تووەسوران لە شارەدێی سەنگەسەر، هەستان بە لەناوبردنی 10 مین لەجۆری “V69″؛، بەڕێگەی تەقاندنەوەیەکی ناکارەبایی.

بەپێى دیمەنەکان، تیمەکە بەسەرکەوتوویى مینەکانیان تەقاندەوە و لە سەلامەتى یەکتریش دەپرسنەوە دواى تەقینەوەکە.

بۆ یه‌ك مین چوون كێڵگه‌مینێك ئاشكرا بوو

بۆ یه‌ك مین چوون كێڵگه‌مینێك ئاشكرا بوو