بنکەکانى و پارەى نەختینەیى کەمە
عاموودا؛ نۆرەگرتن بۆ گۆڕینەوەى پارەى کۆن بە پارەى نوێ
گەرناس مەعۆ- عاموودا
ئەگەر لە هەرێمى کوردستان شۆفێران بە کاتژمێر لە نۆرەى بەنزیندا بووەستن، ئەوا لە رۆژئاواى کوردستان هاوڵاتیان بە کاتژمێر لە نۆرەى گۆڕینەوەى دراوى کۆن بە دراوى نوێ دەوەستن.
بەهۆى کەمى بنکە و نوسینگەکانى دراو لە شارى عاموودا، هاوڵاتیان بە پارەکانیانەوە لە ریزدا وەستاون و چاوەڕێن تا نۆرەیان بێت و پارە کۆنەکانیان بە چاپى نوێ بگۆڕنەوە.
کەمبوونی بنکەکانی ئاڵوگۆڕکردن و کەمیى پارەى نەختینەیى چاپە نوێیەکە، بووەتە هۆی دروستبوونی ریزی درێژ لەبەردەم بنکەکاندا، بە شێوەیەک هاووڵاتییان کاتژمێرێکی زۆر چاوەڕێ دەکەن بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پارەکانیان.
ئەم دۆخە واى کردووە کە مامەڵە و کڕین و فرۆشتن بە بازاڕەکاندا سست ببێت، جگە لەوە هاوڵاتیان ترسیان هەیە کە پارەى نوێ نەمێنێت، هەربۆیە داواى زیادکردنى بنکەکان دەکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح