كۆمه‌ڵه‌ى كوردستانێكی سه‌وزیش هاتووه‌ته سه‌رخه‌ت
964 وێنه‌ى ئه‌و تانكه‌ره‌ى ده‌ستكه‌وتووه كه پاشماوه ره‌شه‌كه‌ى له سنوورى خه‌له‌كان رشتبوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و تانكه‌ره‌ى كه پاشماوه‌ى سووته‌مه‌نییه‌كانى له گوندێكى سنوورى ناحیه‌ى خه‌له‌كانى سه‌ر به قه‌زاى دوكان رشتبوو، وێنه‌كه‌ى ده‌ستى 964 كه‌وتووه، وێنه‌كه له دووره‌وه له‌ناو ئۆتۆمبێلێك گیراوه به‌ڵام ورده‌كارى وێنه‌ى شۆفێر یاخود ژماره‌ى تبلۆى تانكه‌ره‌كه ده‌رنه‌كه‌وتووه.
وێنه‌كه، كۆمه‌ڵه‌ى كوردستانێكی سه‌وز به 964ـى داوه، كه له‌كاتى به‌دواداچوونى ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وێنه‌ى دیكه ده‌ستیان كه‌وتووه.
ئارام سالار، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه، به 964ـى راگه‌یاند، په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ پۆلیس و قایمقامیه‌ت و ناوه‌نده ژینگه‌ییه‌كان به‌رده‌وامه و وەکو ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ش ئاگاداربن تاوه‌كو ئێستا شۆفێرى تانكه‌ره‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
وتیشی “ئه‌و ماده‌یه‌ى رژێندراوه بۆنى نه‌وتى لێدێت مه‌ترسیداره بۆ ژینگه چونكه به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێكهاته‌كه‌ى ماده‌ى كیمیاوییه”.
ئارام، ئه‌وه‌شی باسكرد، كه ئاگادارن جگه له سنوورى ناحیه‌ى خه‌له‌كان له چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش هه‌مان ئه‌م پاشماوانه رژێندراون و ده‌ڵێت “پێده‌چێت ده‌ستى ئه‌نقه‌ست بێت”.
هه‌فته‌ى رابردوو دیمه‌نى رژانى ئه‌م پاشماوه‌یه له سنوورى قه‌زاى دوكان بڵاوكرایه‌وه، 964 یش كه به‌دواداچوونى به‌رده‌وامى بۆ كردووه ئه‌وه‌ى ده‌ستکه‌وت كه رژاندنى ئه‌م پاشماوه‌یه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاوى به‌نداوى دوكان، به‌تایبه‌تیش نزیكه‌ى دوو ملیۆن هاوڵاتی سلێمانى دروست ده‌كات كه سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌یانه.
دوێنێ مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه به 964ـى وت، كارى داپۆشینى پاشماوه‌كه راگیراوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانى نموونه‌ى ئه‌و پاشماوه‌یان بردووه بۆ پشکنین كه بڕیاره ئه‌مڕۆ پشكنینه‌كه ئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌ربچێت.
ئه‌وه‌شی وتبوو، كه جگه له‌و شوێنه له پێنج شوێنى دیكه‌ى سنوورى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه هه‌مان پاشماوه رژێندراون.