ریكلام و تابلۆ نایاساییه‌كان له شه‌قامه‌كانی سلێمانی لێده‌كرێنه‌وه
سلێمانی
ریكلام و تابلۆ نایاساییه‌كان لێده‌كرێنه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
شاره‌وانیی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردووه و هه‌رچی تابلۆ و ریكلامی نایاسایی و نه‌گونجاوه لێی ده‌كه‌نه‌وه.
سەرۆکایەتیی شاره‌وانیی سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3.11.2026 رایگه‌یاند، “بە ئامانجی رێکخستنەوەی دیمەنی گشتی و دەستەبەرکردنی سەلامەتی بۆ شۆفێران و هاوڵاتیانی پیادەڕۆ، تیمەکانمان لە بەشی خزمەتگوزاریی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێکی فراوانیان ئەنجامدا، بۆ لێکردنەوە و خاوێنکردنەوەی شەقامەکان لە تابلۆ و ریکلامە نایاساییەکان”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، هەڵمەتەكه هەریەک لە گەڕەکەکانی (هەواری شار، قلیاسان و سەرچنار)ـی گرتەوە، کە بەهۆی دانان و هەڵواسینی تابلۆی نایاسایی لەسەر بلوار و شۆستە گشتییەکان و ستوونەکان، دیمەنی گشتییان شێواندبوو، هه‌روه‌ها ببوونە ئاستەنگ لە بەردەم دیدی شۆفێران.
شارەوانیی سلێمانی داوا لە سەرجەم کاسبکاران، خاوەن کارگە و کۆمپانیاکان ده‌كات، پابەندی رێنماییەکانی شارەوانیی ببن و خۆیان لە بەکارهێنانی موڵکی گشتی بۆ مەبەستی تایبەتی و ریکلامی بازرگانی بپارێزن، بە پێچەوانەوە بەرامبەر هەر سەرپێچییەک رێکاری یاسایی توند دەگیرێتەبەر.