دیمەنێکی پاییزی دەڤەری شیلادزێ لە ئامێدی - وێنە: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم
لە گەرمیان دەچێتەوە 36 پلە
کەشەکە سارد و گەرمی دەکات و تۆزێکی سوکیشمان دەبێت
964+
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ کەشەکە گەرم دەبێت، بەڵام سبەی فێنک دەبێ و پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان دادەبەزێ، لە هەندێک ناوچەش تۆز و خۆڵێکی سوکمان دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 25.10.2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش نزیکەی سێ پلە بەرزدەبێتەوە.
بۆ سبەی یەکشەممەش، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە دوای نیوەرۆش ئەگەری دروستبونی تۆزێکی سوک هەیە لە هەندێک ناوچە لە باکوری هەرێم، پلەی گەرماش دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی