حکومەت کۆدەبێتەوە

بودجەی 2027ی عێراق لە قۆناغی بڕیارداندا؛ دانیشتنێکی تایبەت بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە

ئەحمەد مستەفا

حکومەتی عێراق خۆی بۆ قۆناغی نوێی ئامادەکردنی بودجەی 2027 دەکات؛ بڕیارە ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوودا، بە وردی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی تاوتوێ بکات.

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ شەممە 7.11.2026، ئاشکرای کرد کە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران، رێنمایی کردووە دانیشتنی 10ی تشرینی دووەم بە تەواوی بۆ تاوتوێکردن و پەسەندکردنی ئەم پڕۆژەیاسایە تەرخان بکرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وتەبێژی حکومەت، بودجەی 2027 پشت بە بەستنەوەی تەرخانە داراییەکان بە ئەنجامە بەدیهاتووەکان دەبەستێت و ئامرازە داراییەکانی بۆ پشتگیریکردنی گەشەی ئابووری و روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەکان ئامادە کراون.

لە نێو پێشینەکانی بودجەکەشدا، پرۆژەی ستراتیژیی رێگەی گەشەپێدان و سندوقی نەوەی سەروەری شوێنێکی گرنگیان هەیە.

دوای پەسەندکردنی ئەنجومەنی وەزیران، پڕۆژەیاساکە بۆ پەسەندکردنی کۆتایی دەگوازرێتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.