شارەوانی سۆران 

8 تۆن داری وشک دەفرۆشن 

964+

توانا نەقی

ساڵنە بەڕێوەبەرایەتییەکان هەریەکە لای خۆیە کۆمەلێک کالاو شمەک دەفرۆشن بە موزایەدە ئێستا شارەوانی سۆران بە نیازە هەشت تۆن داری وشک بفرۆشێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە 27.10.2025 هەڵدەستن بە فرۆشتنی هەشت تۆن داری وشک لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، زیادکردنەکە لە کاتژمێر 10ـەی بەیانی ئەنجام دەدرێت و هاولاتیان دەتوانن بچنە بەشی موڵکایەتی شارەوانی.

ئەو کەسەی دەجێتە موزایەدەکەوە پێویستە پێش بەشداریکردن بارمتەیەک سپاردە بکات بــــە پسولەی بــــەشی ژمێریاری بـــــە ڕێژەی 20%ـی بـەهای خەمڵێندراو.

شارەوانیی سۆران چوار تۆن داری وشک دەفرۆشێت

شارەوانیی سۆران چوار تۆن داری وشک دەفرۆشێت