هەر کات حەزت کرد شاشەی مۆبایلەکەت درێژتر بکە  

+964

بڵند عوسمان

کۆمپانیای مۆتۆرێلا مۆبایلێکی نوێی نمایش کرد، کە شاشەکەی لە هەندێک باردا درێژ دەبێت.

مۆبایلەکە ناوی (Rizr)ی هەڵگرتووە لەو کاتەی تەماشای ڤیدیۆ دەکەی، تایبەتمەندی دێژکردنەوەی شاشەکەی بەردەست دەبێت.

مۆتۆرێلا یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی، لە بواری بەرهەمهێنانی مۆبایلە چەماوەکاندا هاوشێوەی کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و ئۆپۆ لە ئاستێکی باشدایە

پێشتریش مۆتۆرێلا چەندان بەرهەمی چەماوەی خستبووە بازاڕ، کە بەراورد بە رکابەرەکانی نرخەکەی کەمتر بوون و تا رادەیەکی باش پێشوازیان لێکرابوو.

مۆتۆرێلا کۆمپانیایەکی ئەمریکییە لە بواری بەرهەمهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان کاردەکات، کە لە ساڵی 1928 دامەزراوە.