پێچەوانەى رۆژانى رابردوو
لەبن 65 دۆلارە؛ نرخى نەوت بەرز بووەوە
964+
وریا فەتاح
لە هەفتەی رابردووەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کرد، بەشێوەیەک بۆ 60 دۆلار دابەزى، بەڵام دوو رۆژە بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاو دەنێت و ئەمڕۆیش گەیشتە بن 65 دۆلار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 61 سەنت دیاری کراوە و هەر بەرمیلێک زیاتر لە دوو دۆلارى چووەتەسەر.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 60 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش دواى ئەوەى زیاتر لە هەفتەیەکە لەخوار 60 دۆلارە.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەیى عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت.