لە کۆشکی سەعدئاباد
پزیشکیان بە ماچوموچێکی گەرم پێشوازی لە زەیدی کرد
شۆڕش قادری
لە کۆشکی سەعدئابادی تاران، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بە ماچوموچێکی گەرم پێشوازی لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.7.2026 عەلی زەیدی بە داوەتی پزیشکیان چووە تاران، کە لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد دابەزی، لەلایەن عەلی مەدەنی زادە وەزیری ئابووری و سەرۆکی کۆمیسیۆنی هاوبەشی نیوان ئێران و عێراق پێشوازی لێکرا.
دواتر لە کۆشکی سەعدئاباد رێوڕەسمی فەرمی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق رێکخرا و لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران بەسەر فەڕشی سووردا رۆیشتن.
قەرارە زەیدی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێران، چەند پرسێکی گرنگی ئەمنیی، ئابووری و هاوکاری هاوبەش و دوولایەنە تاوتوێ بکات.
هەفتەیەک نابێ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەمریکا گەڕاوەتەوە و لە ماوەی نۆ رۆژدا لەگەڵ هەردوو دوژمنە سەرسەختەکە کۆبووەتەوە.