لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە
120 ملیار دینارەکە نێردرا بۆ بەغدا
964+
توانا نەقی
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، واتە 120 ملیار دینارەکە رەوانەی بەغدا کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەی بڵاوکردەوە، بڕی 120 ملیار دینار وە داهاتی نانەوتی بۆ مانگی هەشت رەوانەی بەغدا کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەشێوەی کاش پارەکە خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئێستا ماوەتەوە ئەوەی عکومەتی فیدراڵ دەست بە خەرجکردنی یان ناردنی پارەی موچەی مانگی هەشتی موچەخۆرانی هەرێم بکات، هەرچەندە دوێنێ سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەی راگەیاند کە ناردنی داهاتی نانەوتی پەیوەندی بە خەرجکردنی موچەوە نییە.