لەسەر بۆردومانەکەی سعودییە و ئەمریکا

لیژنەی ئاسایش و بەرگری بانگهێشتی عەلی زەیدی دەکات

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.8.2026، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و دەیەوێ رۆژی 17.8.2026 سەردانیان بکات.

بانگهێشتەکە لیستی ناوی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای سەربازی لەخۆگرتووە، لەوانە، بەڕێوەبەری دیوانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەرماندەیی هێزەکانی حەشدی شەعبی، بریکاری وەزیری ناوخۆ.

وەک لە نوسراوەکەدا باسکراوە، هۆکاری سەردانەکە، سەبارەت بە نەگرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی و چۆڵکردنی بارەگاکانی حەشدی شەعبیە پێش بۆردومانەکەی سعودیە و ئەمریکا لەناو خاکی عێراق.

ئەوەش، دوای ئەوەی پشتڕاستکراوەتەوە زەیدی زانیاری پێشوەختەی لە نێردەی ئەمریکی، تۆم باراکەوە وەرگرتووە، سەبارەت بە کاتی بۆردومانەکە.

بە بۆردومانی هاوبەشی سعودیە و ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق، ئەم هێرشە ئاسمانییانە لە کۆتایی مانگی تەممووزی 2026 دا ئەنجامدران و بوونە جێگەی سەرنجی میدیا جیهانی و ناوخۆییەکان.

بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان، وەزارەتی بەرگریی سعودیە ئەوکات رایگەیاند، کە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانیان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق کردووەتە ئامانج، ئەوەش دوای ئەوەی پێشتر سعودیە لە عێراقەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرابووە ئامانج.

بەپێی راگەیەندراوە فەرمییەکانی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق، زیانەکانی بۆردومانە هاوبەشەکە بریتی بوون لە کوژرانی لانیکەم 20 چەکدار و برینداربوونی 32کەسی دیکە، ئەمەش وەک ئامارێکی سەرەتایی و بەرایی ڕاگەیەندرا.

دەقی نوسراوەکەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری؛

+964صورة من منصة (شبكة):