کارەبا بۆ گوندێکی پشدەر دابین دەکرێت – وێنە؛ وەزارەتی کارەبای هەرێم
بە 94 ملیۆن دینار
کارەبا بۆ گوندێکی پشدەر دابین دەکرێت
964+
شۆڕش قادری
بە تێچووی 94 ملیۆن دینار کارەبای نیشتمانی بۆ گوندێکی پشدەر لە دەڤەری راپەڕین دابین دەکرێت.
وەزارەتی کارەبای هەرێم چەند وێنەیەکی کارکردنی تیمەکانیانی لە راپەڕین داناوە و نووسیویەتی، پرۆژەی گەیاندنی کارەبا بە گوندی گواران لەناوچەی پشدەر بە تێچوونی نزیکە 94 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.
لە پڕۆژەکەدا 56 ستوونی کارەبا و گۆڕەرێک و 3850 مەتر تەلی پەستانی بەرز و 1690 مەتر کێبلی پەستانی نزم بەکار دەهێنرێن.
+5