ئومێد خۆشناو بۆ 964:

شاندەكەی ئیمارات دیداری گرنگیان دەبێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

شاندێكی وڵاتی ئیماراتی عەرەبی ئەم ئێوارەیە گەیشتنە هەولێر، پارێزگاری هەولێریش بە 964ی راگەیاند، شاندەكە دیداری گرنگیان دەبێت، بەڵام وردەكاری ئاشكرا نەكرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 20.10.2025، شاندێکی باڵای ئیمارات بە سەرۆکایەتی عەبدوڵا لووتا، جێگری وەزیر و بەرپرسی نووسینگەی هەماهەنگی لە ئەنجومەنی وەزیرانی شانشینی ئیماراتی عەرەبی گەیشتنە هەولێر و لە لایەن پارێزگارى هەولێر و شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسورێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەولێر و ئەحمەد هوشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە پێشوازی كران.

لە بارەی هاتنی شاندەكە، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو بە 964ی راگەیاند، شاندەكە دیداری گرنگیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان دەبێت، بەڵام ئامادە نەبوو وردەكاریی دیدارەكان باس بكات.

لەگەڵ ئەوەشدا وتی، سەردانى شاندەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراتە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکانیان.

ئیمارات پەیوەندییە ئابوورییەكانی لە هەرێم بەرفراوانت...

ئیمارات پەیوەندییە ئابوورییەكانی لە هەرێم بەرفراوانتر دەكات