سەعاتی سفر؛
هەموان گەرم بوون و ئەگەری شەڕی گەورە لە ئارادایە
ژووری هەواڵ
لە ئەڵقەی ئەمجارەی سەعاتی سفەر هەموو ئەگەرەکان و گرژی و هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بۆ شەڕ و تێکچوونی ئەوروپا و ناوچەکە باس کراوە.
عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی دەڵێت، لە هەموو کات زیاتر ئەمریکا و ئێران و ئیسرائیل گەرمتر بوون و هەڕەشەکانیان بۆنی شەڕی لێدێت، هەروەها ناتانیاهۆ واز لە ترەمپ ناهێنێت و ئەم شەڕەی هەر پێ دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڕەشەکەی موجتەبا خامنەیی جدییە و کاردانەوەیە ئەگەر ئەم جارە شەڕی لەگەڵ بکەن دەست ناپارێزێت بۆ مانەوەیان.
سەبارەت بە دۆخی ئەوروپا دەڵێت، دۆخەکە بە تایبەت فەرەنسا ئەگەر سوپا تەداخول نەکات و نەیەنە شارەکانەوە ئەوە سەردەکێشێت بپ شەڕی ناوخۆ.
ئەمە بەشێکە لە بابەتەکانی ئەڵقەی ئەمجارەی بەرنامەکە:
– ئەمریکا و ئیسرائیل هەر لە ئێران دەدەنەوە
– ناتانیاهۆ ئەو شەڕە هەر بە ترەمپ دەکات
– نامەکەی موجتەبا هەڕەشەیەکی جدییە
– هەڕەشەکانی ئێران ئەوروپاش دەگرێتەوە
– هێرشی هاوشێوەی پەیجەرەکان دووبارە دەکەنەوە
– ناتانیاهۆ هەر دەسەڵاتی شەڕی هەیە
– هەر سەرۆک وەزیرانێک بێت دوژمنی ئێرانە
– ئێران هێزی دەریایی و ئاسمانی بەریتانیای خستە لیستی تیرۆرەوە
– ئێران هێزی لە بەریتانیا زیاترە
– بەرژەوەندیەکانی بەریتانیا دەکاتە ئامانج
– وەزعی بەینی ئەردەن و سوریا شلۆقە
– نان و ئاو و دەرمان خەزن بکەن
– پۆتین یاری بە ترەمپ دەکات
– ئەگەری شەڕی ناوخۆ لە فەرەنسا
– نێوان ئەسیوپیا و ئیسرائیل تێکچووە
– سوپای میسر لە سعودییە چی بەسەرهات
– تاقیکردنەوەی بۆمبە مەترسیدارەکەی کۆریای باکور