"سوچی مزگەوت و کۆڵانەکانیان گرتووە"
بەتەمەنەکانی خورماتوو شوێنی حەوانەوەیان نییە
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
نەبونی چایخانەو شوێنی حەسانەوە وای لە پیرو کەسە بەتەمەنەکانی دوزخوماتوو کردووە بەردەوام لەسوچی مزگەوت و کۆڵانەکانەکانی قەزاکە کۆببنەوە و کاتەکانیان بەسەر ببەن و داواکارن چایخانەیەکیان بۆ بکرێتەوە بۆ ئەوەی سەرجەمیان لەوێ کۆببنەوە و کاتەکانیان تێیدا بەسەر بەرن.
وەک خۆیان دەڵێن، هیچ شوێنێک شک نابەن تاکو لێیکۆببنەوە و پێشتر چایخانە هەبوو، ئەوەش بەهۆی روداوەکانی رابردوی قەزاکە داخران و نەمان و ئێستا پەنای مزگەوتەکان وسوچی کۆڵانەکان بوونەتە شوێنی حەوانەوەیان، بەڵام هەندێ جار ئەو ماڵانەی نزیکن لێیانەوە رێگە نادەن دانیشن.
مام حاجیەک سەرقاڵی فرۆشتنی تەسبیحەو باسی بەسەر بردنی ژیانی خۆی و فرۆشنی تەسبیحەکانی دەکات و دەڵێت، بەهۆی مۆبایلەوە گەنجەکان وەکو پێشتر تەسبیح بەکارناهێنن و تەنیا کەسە بەتەمەنەکان بەکاریدێنن.
بەهۆی ئەو رووداوانەی کە لە رابردوودا بەرۆکی قەزاکەی گرت، نزیکەی 10ساڵە هیچ چایخانەیەک و شوێنێکی حەوانەنەوە بۆ ئەو کەسانە بونی نەماوە.