سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى شارۆچكه‌كه‌شه
ئه‌مساڵ به‌نداوه‌كه‌ى سه‌روچاوه چوار جار پاككراوه‌ته‌وه و گه‌شتیارانیش پیسی ده‌كه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەرۆکایەتی شارەوانی سەروچاوە بۆ جارى چوارەم به‌نداوى ناحیه‌كه‌ى پاككرده‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن گه‌شتیاران و سه‌ردانیكاران به فڕێدانى پاشماوه‌كان پیس ده‌كرێته‌وه.
دوایین جار ئه‌مڕۆ بوو كه تیمه‌كانى شاره‌وانى له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى کۆمپانیای بیڤان بەهاوبەشی كارى پاككردنه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام دا.
ئەو بەنداوە ، جگه له‌وه‌ى بووه‌ته شوێنێكى گه‌شتیاری، هه‌مانكات سەرچاوەی پەیداکردنی بژێوی ژیانی سەدان جوتیاری ناوچەکەو هه‌روه‌ها سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی شارۆچکەكه‌شە .
پێشتر، هونه‌ر خدر برایم، سه‌رۆكى شاره‌وانى به 964ـى راگه‌یاند بوو، ساڵانه له وه‌رزى هاویندا سێ‌جار به‌نداوه‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانى كۆمپانیاى بیڤان پاكده‌كرێته‌وه و ئه‌وانیش چاودێری و سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ن.
وتیشی “ئه‌و پاشماوانه‌ى له‌ناو به‌نداوه‌كه‌ن هی هاوڵاتیان و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ن كه سه‌ردانى یه‌نداوه‌كه ده‌كه‌ن و پابه‌ندی كۆكردنه‌وه‌یان نین و فڕێیده‌ده‌ن، كه زۆرینه‌ى ئه‌و پاشماوانه ماده‌ى پلاستیك و شووشه‌ى مه‌شروبن”.
بەنداوی سەروچاوە لەساڵی 2008 لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەسەر رووبەری 122 هەزار و 500 مەتردوجا دروستکراوە و توانای گلدانەوەی یەک ملیۆن و 500 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە.