راستەوخۆ وەرگێڕانیان بۆ دەکەن

نابیستانی کەلار خەمی وتاری ھەینیان نەما

964+

میلاد جەلال – کەلار

لە مزگەوتی ئاشتی لە قەزای کەلار، نابیستانی سنوورەکە کۆدەبنەوە و وتاری ھەینیان بە زمانی ئاماژە بۆدەدرێت، یەکەمجارە لە گەرمیان ئەم کارە دەکرێت.

نابیستان دڵخۆشن کە لەمەوبەدوا لە وتاری ھەینی تێدەگەن و دەڵێن، پێشتر دەھاتین تەنھا دادەنیشتین و نوێژەکەمان دەکرد و دەرۆشتینەوە بەبێ ئەوەی ھیچ شتێک تێبگەین، بەڵام ئێستا زۆر خۆشە لە وتارەکە تێدەگەین.

رەحیم کەریم مامۆستای زمانی ئاماژە بە 964ـی وت، ئەو بەو ئەرکە هەستاوە و وەک خزمەتێک بە نابیستان کە وتاری هەینیان بۆ وەردەگێڕێت و نابیستانێش زۆر بەوە دەڵخۆشن.

وتیشی، هەوڵدەدەن ئەگەر وەرگیڕ زیاد بێت لە هەموو مزگەوتەکان هەبێت و ئەوقافیش یارمەتیدەریانە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوو ساڵی پێچوو تا قورئانی بۆ نابیستان نووسییەوە

دوو ساڵی پێچوو تا قورئانی بۆ نابیستان نووسییەوە