"کارێک بە دڵ بکرێت لەسەر دڵ دەنیشێ"
فیلمی زەوی سەخت و ئاسمانی دوور پێنج خەڵاتی بردەوە
964+
دیلان محەمەد
نمایشی فیلمی زەوی سەخت و ئاسمانی دوور لە سینەماکانی کوردستان بەردەوامە و پێنج خەڵاتی سەرەکی فێستیڤاڵی سلێمانیشی بردەوە.
هەوراز محەمەد دەرهێنەری فیلمی زەوی سەخت و ئاسمانی دوور بۆ مایکی 964 وتی، کارێک بە دڵ بکرێ، لەسەر دڵیش دەنیشێ، نمایش بەردەوامە و توانی خەڵاتەکانی باشترین فیلم، باشترین ئەکتەری پیاو، باشترین ئەکتەری ژن، باشترین دەرهێنەر و سینەماتۆگرافی بەرێتەوە.
دوای هەشت رۆژ لە نمایشی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە سلێمانی، ئەمڕۆ خەڵاتەکانی بۆ باشترین فیلم و ئەکتەرەکان دابەشکرد.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح