کەشەکە جێگیرە و بەپێی کەشناسی ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێت
پلەی گەرما لە 35 تێناپەڕێت
کەشەکە جێگیرە و سبەی ماڵی گەشت و سەیرانە
964+
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژە کەشەکە تەواو پاییزی و جێگیر دەبێت، سبەی ماڵی گەشت و سەیرانە و پشوویەکی خۆشتان هەبێ.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.10.2025 ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێت، کەشەکەش گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و پلەی گەرما هەروەک دوێنێ دەمێنێتەوە.
بۆ سبەی هەینیش ئاسمان ساماڵ و لە هەندێک شوێن پەڵە هەور دەبێت، بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە 35 پلەی سیلیزی و حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین شوێنی کوردستان دەبێت بە 21 پلە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی
سۆران: 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی