تیمە تەندروستییەکان ئاگایان لە سەردانیکەرانی فێستیڤاڵی هەنار دەبێت – وێنە؛ تەندروستی هەڵەبجە
دەمودەست ئامادەن و خەمتان نەبێ
تیمە تەندروستییەکان ئاگایان لە سەردانیکەرانی فێستیڤاڵی هەنار دەبێت
شۆڕش قادری
ئەو کەسانەی دەچنە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، ئەگەر تووشی سەرئێشە بوون یان زەختان دابەزی، خەمتان نەبێ، تیمە تەندروستییەکان لەوێن و هەرزوو چارەتان دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە چەند وێنەیەکی ئیشکردنی تیمەکانیانی داناوە و نووسیویەتی، تیمەگەڕۆکەکانی مۆبایل کلینک لە هەرچوار رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، ئامادەن و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان پێشکەش بە گەشتیاران دەکەن.
ئەمڕۆ 12ـیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەستیپێکرد و تا سێ رۆژی دیکە بەردەوام دەبێت.