سێ مانگە وەستابوو

لە هەڵەبجە ئامێری MRI کەوتەوە کار

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

دوای زیاتر لە سێ مانگ لە لەکارکەوتنی تاکە ئامێری تیشک MRI لە سنووری بەڕێوەبەرێتی تەندروستی هەڵەبجە، ئەمڕۆ ئامێرەکە دوای چاککردنەوەی کەوتەوە کار و چیتر هاوڵاتیانی سنوورەکە بۆ گرتنی تیشک پێویست ناکات سەردانی نەخۆشخانەی تایبەت یاخود شارەکانی دیکە بکەن.

ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بە 964ـی وت، چەندین جار داوامانکردووە ئەم کێشەیە دەبێت لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکرێت، چونکە ئەگەر حکومەت پارە دابین نەکات بۆ چاککردنەوەی ئەم ئامێرە گەورانە، کۆمپانیاش ناچار نییە کە ئامێرەکە چاکبکاتەوە.

وتیشی، “ئێمەش بیرمان لە رێگەیەکی جێگرەوە کردووە و کارەکەمان بە کۆمپانیایەکی دیکە سپارد و ئەوانیش کارەکەیان جێبەجێکرد و ئەم داواکارییەش ئەگەیەنینە وەزیری تەندرووستی چونکە کێشەکە گشتییە و تەنیا تایبەت نییە بە هەڵەبجەوە”.

سەبارەت بە رەزامەندی بۆ کڕینی ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلەش ئازاد مستەفا وتی، “پزیشکی پسپۆری میز و میزەڕۆ پێی وتم کە ژمارەیەکی زۆر نەخۆش هەیە کە کێشەی بەردی گورچیلەیان هەیە و ناچارم بیانێرمە سلێمانی، ئامێرەکە بۆ چەند شوێنێکی تر کڕدرا بوو، بەڵام بۆ هەڵەبجە رەزامەندی کڕینی نەدرا، منیش سەروو خۆم، و  رای گشتیم ئاگادار کردەوە و سوپاس بۆ خوا رەزامەندی بۆ کڕینی ئامێرەکە درا”.

پێداچوونەوە:توانا نەقی

ئامێری MRI لە نەخۆشخانەی هیوا لەکارکەوت

ئامێری MRI لە نەخۆشخانەی هیوا لەکارکەوت